کاوه ی ئاسنگر
2008/10/10
شاره‌که‌ت
گوڵم !
دڵم پڕه له ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێ یه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له شار و هاڕه هاڕی ئه‌و
له ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو ویاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
له شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بڕۆمه دێ که مانگه شه‌و بزێته ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له شاره‌که‌ت
که پڕ به دڵ دژی گزه‌م؟!
له شاره‌که‌ت، که ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که تێل و تان و ڕایه‌ڵه، که‌له‌پچه‌یه
ئه‌وه‌ی که په‌یکه‌ره میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که داره تێله، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له شاره‌که‌ت که مه‌ندی دووکه‌ڵه
که دێته ده‌ر له ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه تیشکی بێ گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته به‌ند
له هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه که ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوی یه
له شاره‌که‌ت زه‌لیله شێر،
باوی ڕێوی یه
به هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته جاڕه‌گوڵ
له شاری تۆ، له بانی عه‌ره‌شه قۆنه‌ره‌ی دراو
شاره‌که‌ت
ئاسکه جوانه‌که‌م !
ته‌سکه بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ که گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به داره ته‌رمی کووچه‌کانی شه‌ره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه له‌شم
بناری پڕ به‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم
2008/10/10
به‌رخه‌مامز
ئه‌ی فریشته جوانه‌که‌م !
ئه‌ی په‌پووله ناسکه‌ڵانه‌که‌م !
به‌رخه‌مامزی هه‌واری کوردسانه‌که‌م !
هاتمه هه‌واره‌که‌ت
ڕێم گه‌یشته به‌ر ده‌واره‌که‌ت
بواری لێ ته‌نیم به جارێ به‌ژن و باره‌که‌ت
تاوی لێ چنیم سه‌رنجه جار به جاره‌که‌ت
ئه‌ی که‌نیشکه کاڵه‌که‌م !
کۆتری ته‌قڵه‌بازه چاوی تۆ
زۆر که‌ڕه‌ت به توند و تۆڵی هاتمه ڕاوی تۆ
هه‌ڵنه‌که‌وت که بتگرم به چاو
هه‌ڵنه‌که‌وت که بتگرم به چاو به‌ڵام
ده‌وده‌وه‌ی نیگا دلێره‌که‌ت
لێوه به بزه فێره‌که‌ت
زولفه قه‌یچی پاچه‌که‌ت
کوڵمه سووره جێگه ماچه‌که‌ت
وه‌زنی هه‌ڵپه‌ڕینه‌که‌ت
قافیه‌ی ڕه‌وانی شێعری پێکه‌نینه‌که‌ت
گشتی نه‌خشی گیانمن
ته‌مڕه‌وێنی ئاسمانمن
هه‌ر له گوێمه زه‌نگی ده‌نگه نه‌رمه‌که‌ت
هه‌ر به تینه ئاره‌زووی سه‌رنجه گه‌رمه‌که‌ت
گا به لار و له‌نجه دێی
ڕاده‌ژێنی لانکی دڵ
گا ئه‌ده‌یته لانی سرکه مامزێ
ئه‌مگریته به‌ر سه‌رنج و سڵ
نایه‌ڵی بنووم به تاو و تێی ئه‌وینه‌وه
هه‌ر تلاوتلم ئه‌ده‌ی به ده‌ردی خه‌وڕه‌وێنه‌وه
شه‌و به‌سه‌ر ئه‌چێت و من
پایه‌نازی تۆی ئه‌که‌م حه‌ریری مانگه‌شه‌و
پڕ به ئاسمان هه‌سێره دێنمه حاجه‌تت
تا به‌جێ نه‌هێڵی ئاسمانی گیانه‌که‌م
ئه‌ی هه‌سێره جوانه‌که‌م !
2008/10/10
یادم بکه‌ن
له‌وده‌مه‌ی دا پیاڵه ده‌درێن له پیاڵه
له‌و ده‌مه‌ی دا لێوتان به باده ئاڵه
له‌و ده‌می دا کۆڕی شادی ده‌به‌ستن
له‌و ده‌مه‌ی دا سه‌رخۆش و مه‌ستی مه‌ستن
له‌و ده‌مه‌ی دا که ده‌گرن باز و ده‌روان
له‌و ده‌مه‌ی دا ده‌س ده‌گێڕن له به‌روان
له‌و ده‌مه‌ی دا ده‌س له به‌ژنان وه‌ردێنن
له‌و ده‌مه‌ی دا به‌رکۆژه ده‌ترازێنن
له‌و ده‌مه‌ی دا گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رمه
له‌و ده‌مه‌ی دا ده‌کوشن کام په‌نجه نه‌رمه
له‌و ده‌مه‌ی دا دۆ ده‌که‌ونه خۆ ڕانان
له‌و ده‌می دا که ده‌کوشن گو‌ڵمه‌ی ڕانان
له‌وده‌مه‌ی دا تامه‌زرۆن له جێ ژوانان
له‌وده‌مه‌ی دا به خۆوه ده‌کوشن جوانان
له‌وده‌مه‌ی دا گڕ ده‌گرێ مه‌یل و تاسه
له‌و ده‌مه‌ی دا تێک هه‌ڵده‌نگوونهه‌ناسه
له‌و ده‌مه‌ی دا که ده‌مژن شه‌کره لێوان
له‌و ده‌مه‌ی دا نه‌بێ له‌مپه‌ر و نێوان
له‌و ده‌مه‌ی دا پۆلی بێریان ڕاده‌برن
له‌و ده‌مه‌ی دا کیژ چاوتان لێ داده‌گرن
له‌و ده‌مه‌ی دا گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ تارێ
له‌و ده‌مه‌ی دا (ماملێ) ده‌ڵێ قه‌تارێ
یادم بکه‌ن، یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خه‌بات
یادی منی بێ به‌ش له خۆشی و شادی
یادی منی سه‌وداسه‌ری ئازادی